iPhone Screenshots

Description

یه‌كه‌مین ئاپی كوردی تایبه‌ته‌ به‌ فرۆشتن و به‌بازاڕكردن ( Marketing & Sales) بۆ ئه‌وانه‌ی كاری فرۆشتن ده‌كه‌ن جا ئه‌گه‌ر خاوه‌ن كار بیت یاخود نوێنه‌ری فرۆشتن یانیش بازرگان ، زۆرترین ته‌كنیكه‌كانی تێدایه‌.
له‌گه‌ڵ چه‌ندین بابه‌ت ده‌رباره‌ی ماركێتینگ و نهێنیه‌كانی به‌بازاڕ كردن و بازاڕكردنی ئه‌لیكترۆنی Digital Marketing.


به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو و بازرگانه‌ ملیۆنێره‌كان مانگانه‌ ٦ په‌رتووك ده‌خوێننه‌وه‌ به‌لانی كه‌م، وه‌ ئاماده‌ی ٢ تا ٣ خولی تێر وته‌سه‌ل ده‌بن، به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كه‌ هه‌رگیز له‌ فێربوون ناوه‌ستن.

له‌به‌ر خێرای سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیا و كه‌می كات، ویستمان ئێمه‌ی كوردیش له‌م زانیاریه‌ سه‌رده‌میانه‌ دوا نه‌كه‌وین، به‌تایبه‌ت له‌ چه‌ند بابه‌تێكی وه‌ك و به‌بازاڕكردن Marketing و فرۆشتن Sales له‌گه‌ڵ بابه‌تی سامانداری و دامه‌زراندنی بزنسی سه‌ربه‌خۆی خۆت.

ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانستی نین و مرۆین، به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌رباره‌وه‌ ده‌كرێت و گۆڕانكاریان به‌سه‌ر دادێت، بۆیه‌ نابێت داببڕێین له‌خوێندن و له‌ڕێگای مۆبایله‌كه‌مانه‌وه‌ تا پێمان بكرێت له‌ بابه‌تی نوێ و سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو بگه‌ڕێین.

ئێمه‌ وه‌ك كۆمپانیای جیاساز سوودی زۆرمان له‌م ته‌كنیكانه‌ بینیوه‌ و ویستمان هاوڵاتی كوردیش له‌به‌ر كه‌می سه‌رچاوه‌ كوردیه‌كان، له‌م بابه‌تانه‌ بێ به‌ش نه‌بن.

هه‌موو بابه‌ته‌كان به‌ كوردین و زاده‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارین، شتێكی كۆپیكراو نیه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌گونجێت و ته‌نها بیرۆكه‌ یاخود وه‌رگێڕان بێت.


جگه‌ له‌وانه‌ش گرینگی به‌ كاری سه‌ربه‌خۆ و سامانداری تاكی ده‌دات، گرینگترین زانیاریه‌ سه‌رده‌میه‌كانی ده‌رباره‌ی پاره‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندی تێدایه‌

ئه‌م ئاپه‌ هانده‌ر ده‌بێت بۆت كه‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ببیت به‌ خاوه‌نی كاری سه‌ربه‌خۆ و داهێنان له‌ بواری كاره‌كه‌تدا بكه‌یت.

چونكه‌ دونیای بازاڕگه‌ری و زانستی بازاڕسازی ئه‌مڕۆ زۆر ووردبۆته‌وه‌ و زۆر خێراش ده‌ڕوات ، هه‌موو كه‌س ناتوانێت جگه‌ له‌ بواره‌كه‌ی خۆشی به‌رده‌وام بگه‌ڕێت له‌سه‌ر ڕاستترین سه‌رچاوه‌ و بابه‌ته‌كان، ئێمه‌ش لێره‌ له‌م ئاپه‌ بۆتانمان كۆ كردۆته‌وه‌ و به‌ شێوازی كوردی بۆتانمان داڕشووه‌، هیوادارین سوودی لێ ببینن.

#kurdish #business #businessman #sales #marketing #digital marketing #mone

What’s New

Version 1.2

سۆپاس بۆ بەکارهێنانی بەرنامەی بازرگان.
- گۆرانکاری لە سیکوریتی رویداوە.
- گۆرانکاری لە دیزاین.

Ratings and Reviews

5.0 out of 5
4 Ratings

4 Ratings

Information

Seller
agreen saleh
Size
57.5 MB
Category
News
Compatibility

Requires iOS 10.0 or later. Compatible with iPhone, iPad, and iPod touch.

Languages

English

Age Rating
4+
Copyright
Price
Free

Supports

  • Family Sharing

    With Family Sharing set up, up to six family members can use this app.

More By This Developer