Tafsiri Tawhid تەفسیری تەوحی‪د‬ 4+

Abdulwahab F. Omar

Diseñada para iPad

    • Gratis

Capturas de pantalla

Descripción

بسم الله الرحمن الرحيم
الحَمْدُللهِ والصَّلاةُ والسَّلَامُ عَلَى رَسُولِ الله، أمَّا بَعْد:
سوپاس بۆ خودا دوابەدوای ئەوەى كە چاپى یەكەمى تەفسیرى تەوحید پێشوازییەكى باشى لێكرا لەلایەن گەلى كوردى موسڵمانەوە بەتایبەتى گەنجان، جا هەر ئەوكات برایەكى موسڵمان داواى لە جەنابى مامۆستا عبدالقادر كرد كە ئیزنى پێبدات لەسەر خەرجى خۆى چاپى "دووەم"ـی بكات و وەك صەدەقەیەكى جاریە بڵاوی بكاتەوە، هەربۆیە هەر ئەو كات جەنابى مامۆستا دەستیكرد بە پێداچوونەوەى تەفسیرەكە تاكو ئامادەى بكات بوَ چاپى دووەم، سوپاس بۆ پەروەردگار ئەم پێداچوونەوەش لەلایەن ماموَستاوە كۆتایى پێهات وەكچۆن لە كوَتایى تەفسیرەكە نوسیویەتى:
(چاوپێداخشاندنەوە بۆ چاپى دووەم تەواو بوو لە ڕێكەوتى "25"ـى ڕەجەبى "1436"ـى كۆچى بەرامبەر بە "چواردەى پێنجى دوو هەزار و پانزە"ى زایینى، هەولێر؛ ولله الحمد والمنة)؛
بەڵام بەڵێنى ئەو برادەرەش وەك زوَرێك لەو بەڵێنانە دەرچوو كە بە مامۆستا درا و هیچكات جێبەجێ نەكرا؛
دیارە لە چاپی "یەكەم"ـدا هەندێك لە وشەكان مانا كرابوونەوە، جا مامۆستا بە باشی زانی كە زوَربەى وشەكانى قورئان بە شێوەى تاك مانا بكاتەوە تا خوێنەر زیاتر لەگەڵ وشەكانى قورئاندا ئاشنا ببێت، هەربۆیە دەستیكرد بە ماناكردنەوەی وشە نامۆكانى قورئان، بەڵام پێش ئەوەى بتوانێت تەواوى بكات، لە "1/11/2017" كوَچى دوایى كرد و بەرەو مەنزڵگاى كوَتایى كەوتەڕێ، رحمه الله تعالى و جعل الله سعيه في ميزان حسناته؛ جا ئێمەش بە یارمەتى پەروەردگار و هاوكارى چەند برایەكى بەڕێز و زانا، هەوڵماندا لەسەر شێوازى مامۆستا ئەوەى كە مابوو تەواوی بكەین، ولله الحمد؛
جیاوازى نێوان چاپى یەكەم و چاپى دووەم:
• ڕێكخستنى ڕستەكان و چاككردنى هەڵە زمانەوانییەكان:
چاپى یەكەم لەڕاستیدا كورتكراوەى وانە دەنگییەكانى ماموَستا بوو، جا ئەم كورتكردنەوە بووە هۆى ئەوەی كە لە هەندێك شوێندا هەست بە پچڕان و ناتەواوى ماناكەى بكرێت، هەربۆیە لە چاپى "دووەم"ـدا هەوڵدراوە ئەو شوێنانە دەستكارى بكرێت و لە ڕووی زمانەوانیشەوە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت؛
• جیاكردنەوەى ماناى ئایەتەكە لە تەفسیرەكەی:
لە چاپى "یەكەم"ـدا ڕاڤەى ئایەتەكە تێكەڵ بە ماناكەى كرابوو، واتە پاش ماناكردنەوەی بەشێك لە ئایەتەكە ئەگەر ئەو بەشە پێویستى بە درێژەدان و تەفسیركردن هەبووایە، ئەوا هەر لەدواى مانای ئەو بەشە تەفسیرەكەشی نوسرابوو، بەڵام لە چاپى دووەمدا سەرەتا ماناى ئایەتەكە بەتەواوى كراوەتەوە پاشان خاڵێك (.) بۆ پیشاندانى كۆتایى ماناى ئایەتەكە دانراوە، ئینجا دەستكراوە بە تەفسیر و درێژەدان بە ماناى ئایەتەكە، كەواتە دانانی ئەو خاڵە واتە مانای ئایەتەكە لەو شوێنەدا كۆتایی پێدێت، ئەگەرچی لە هەندێك كاتدا ڕستەكە هێشتا تەواو نەبووە، هەروەها لەو شوێنانەی كە ڕستەكە پەیوەندە بە ئایەتی پاش خۆیەوە، سێ خاڵی لەم شێوەیە دانراوە (...)؛

• گۆڕینى شوێنى هەندێك بابەت:
بۆ نمونە باسی "بیدعە" كە لە چاپی "یەكەم"ـدا لە ئایەتی "سەد و حەڤدە"ـی سوڕەتی "بەقەڕە"دا بوو، لە چاپی "دووەم"ـدا لە ئایەتی "بیست و حەفت"ـی سوڕەتی "حەدید"دا دانراوە، هەروەها لە هەندێك لەو ئایەتانەی كە چەند مانایەكی بۆ باسكراوە، ئەو مانایە لە ئایەتەكەدا دانراوە كە نوسەر پێی وابووە ئەو مانایە نزیكتر و دروستترە، وە ماناكانی تریش خراونەتە ڕاڤەكەى؛
• گۆڕینى شێوازى دانانى ئایەتەكان:
لە چاپى "یەكەم"ـدا پەڕەى قورئان دانرابوو، بەڵام لە چاپى "دووەم"ـدا ئایەتەكان یەك لەدواى یەك لەگەڵ ماناكەیاندا دانراون، تاكو خوێنەر زوَر بە ئاسانى لەگەڵ خوێندنى ئایەتەكان بتوانێت مانا و ڕاڤەكەشى بخوێنێتەوە؛
• زیادكردنى ماناى وشە نامۆكان:
لە چاپى "دووەم"ـدا هەموو وشە نامۆكان بە شێوەى تاك بە تاك مانا كراونەتەوە كە ئەمە خۆى بۆ خۆى شتێكى تایبەت و ناوازەیە؛
لێرەدا بوَ باشتر تێگەیشتن و كەڵك وەرگرتنى زیاتر لە ماناى وشەكان، پێویستە چەند ڕوونكردنەوەیەك بخەینە پێش چاوى خوێنەری بەڕێز:
• لە ماناى وشەكاندا یەكەم جار ماناى دەقى وشەكە باس كراوە، ئینجا ئاماژە كراوە بەو مانایەى كە لە ئایەتەكەدا مەبەستە، بۆنموونە ماناى وشەى [مُتْرَفُوهَا] بەم شێوەیە نوسراوە:
[مُتْرَفُون: (ك: مُتْرَف) ئەوەی كە خراوەتە ناو ژیانێكی پڕ لە ناز و نیعمەت و ڕاحەتییەوە، خۆشگوزەران، دەوڵەمەند، كاربەدەست]
.....
[مُسَوِّمِين: (ك: مُسَوِّم) ئەوەی كە شتێك دیاری دەكات و نیشانەی لەسەر دادەنێت، دیاریكەر، نیشانەداركەر، هەروەها بە (مُسَوَّمِين)ـیش خوێنراوەتەوە واتە: دیاریكراو، نیشانەداركراو]؛
اللَّهم اجْعَلْ عَمَلي كُلَّهُ صَالِحاً واجْعَلْهُ لِوَجْهِكَ خَالِصاً وَلا تَجْعَل لِأَحَدٍ فيه شَيْئَاً، اللهم آمين
مسعود عبدالقادر توحیدى
12 ربيع الأول 1444
9/10/2022

Novedades

Versión 1.3.0

-لە بەشی گەڕن چەند کێشەیەک چاککراوە
- چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک.

Privacidad de la app

El desarrollador (Abdulwahab F. Omar) indicó que, entre las prácticas de privacidad de la app, pueden incluirse el manejo de datos que se describe a continuación. Para obtener detalles, consulta la política de privacidad del desarrollador.

No se recopilan datos

El desarrollador no recopila ningún dato en esta app.

Las prácticas de privacidad pueden variar; por ejemplo, según tu edad o las funciones que uses. Obtén detalles

Más sobre este desarrollador

خەونامە
Referencia
Noor - نور
Libros
Tafsiri Raman - تەفسیری ڕامان
Educación
werdakan ویردەکان
Música
تەفسیری المیسر بە کوردی
Educación
MyExpense -خەرجیەکانم -مصاريفي
Finanzas

Quizás te interese

Mohammad Mehdi
Educación
Raad Alkurdi
Educación
Tooty Academy
Educación
Ferxwaz
Educación
Qutabkhana
Educación
Home School Iraq
Educación