Bangy Islam 4+
kara bahaalddin
专为 iPad 设计
-
- 免费
截屏
简介
ده‌رباره‌ی بانگی ئیسلام
پێناسه
بەخێربێن بۆ پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام یەکەمین و گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت بە زانیاری و فێربوون دەربارەی ئیسلام و گەڕان بەدوای زانستە ئیسلامییەکان، پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام لەڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، بە شێوەی (کاغەز و دەنگ و ڕەنگ و ئەلیکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات.
بانگی ئیسلام چرای زانین و تێگەیشتنە، پابەندە بە دابینکردنی فەزایەک کە تاکەکان بتوانن زانیاری خۆیان لەسەر ئیسلام و زانستە جۆراوجۆرەکانی قووڵتر بکەنەوە. ئەرکی ئێمە ئاسانکارییە بۆ سەرچاوەیەکی دەستڕاگەیشتن و متمانەپێکراو بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت فێری بنەما و فێرکاری و وردەکاریەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بن.
ستراتیجی کارکردن
لە پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام باوەڕمان بە هێزی گۆڕینی پەروەردە هەیە. پلاتفۆرمەکەمان بە شێوەیەک داڕێژراوە کە کۆگایەکی گشتگیر بێت بۆ زانیاری لەسەر زانستە ئیسلامییەکان، کە سپێکترۆمێکی فراوان لە ئیلاهیات و فیقهەوە تا مێژوو و ڕۆحانیەت دەگرێتەوە. ئێمە تایبەتمەندین بە گەیاندنی ناوەڕۆکی کوالیتی بەرز و ڕەسەن بۆ تێگەیشتنێکی دروستتر تێگەیشتنێکی لەسەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام پەروەردە دەکات. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین و گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت بە ئاینی ئیسلام بانگی ئیسلام دەیەوێت به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا لایه‌نه ڕۆشنبیرییه‌كان له كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.
بۆ پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ڕۆشنبیرییه جیاوازه‌كان هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.
بنه‌ماكانی كاركردن
پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕووناک‌بیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن پلاتفۆرمی بانگی ئیسلامەوه بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی.
هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه، پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام به ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان.
پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی ئازادیی و بیرکردنەوە و ڕادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات.
پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام لەڕووی سیاسییەوە تۆڕێكى سه‌ربه‌خۆيه و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه و پڕۆفیشناڵانه ده‌ڕوانێته هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت.
پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین.
پلاتفۆرمی بانگی ئیسلام هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.
新内容
版本 1.0.2
fix bugs
fix icon app
App 隐私
开发者“kara bahaalddin”已表明该 App 的隐私规范可能包括了下述的数据处理方式。有关更多信息,请参阅开发者隐私政策。
未收集数据
开发者不会从此 App 中收集任何数据。
隐私处理规范可能基于你使用的功能或你的年龄等因素而有所不同。了解更多
信息
- 提供者
- kara bahaalddin
- 大小
- 37.5 MB
- 类別
- 参考资料
- 兼容性
-
- iPhone
- 设备需装有 iOS 11.0 或更高版本。
- iPad
- 设备需装有 iPadOS 11.0 或更高版本。
- iPod touch
- 设备需装有 iOS 11.0 或更高版本。
- Mac
- 需要 macOS 11.0 或更高版本以及装有 Apple M1 或更高版本芯片的 Mac。
- Apple Vision
- 设备需装有 visionOS 1.0 或更高版本。
- 语言
-
英语
- 年龄分级
- 4+
- Copyright
- © Karasaz Group LTD 2024
- 价格
- 免费