Tafsir Baran تەفسیری بارا‪ن‬ 4+

Abdulwahab F. Omar

专为 iPad 设计

    • 免费

简介

تەفسیری باران
تایبه‌تمه‌ندی یه‌كانی‌ ته‌فسیری‌ باران:

١- دیارترین تایبه‌تمه‌ندی ته‌فسیری‌ باران ئه‌وه‌یه‌ ته‌فسیرێکی کورت نییە، چونکە بە تەفسیری کورت وەک پێویست لە مەبەست و مانای ئایەتەکان تێ ناگەی، نووسەر هەوڵی داوە خوێنەر تێ بگەیەنێت و هەوڵیشی داوە زۆر درێژ نەبێ خوێنەر بێزار بێت.

٢ـ سەرەتا باسی ناوی سورەتەکە و ڕوونکردنەوەی مەککی و مەدەنی و فەزل و گرینگترین مەبەستەکان و بابەتەکانی سورەتەکە کراوە بە پوختی، دواتر تەفسیری ئایەتەکان کراوە بەم شێوەیە:

یەکەم: (مانای ئایەتەکە بە کوردی)، دەقی بەکوردی کردنی ئایەتەکانی لە تەفسیری (ئاسان) نەقلی کردووە، چونکە ئاسانترین و کورتترین و پوختترین تەفسیرە، بۆ ئەوەی سەرەتا خوێنەر بەکورتی مانای ئایەتەکە تێ بگات، ئینجا بچێتە ناو وردەکاری ئایەتەکان.

دووەم: (هۆکاری دابەزینی ئایەتەکان)، سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی ئایەتەکان پشتی بە فەرموودەی (صحیح) بەستووە، یان هۆکاری دابەزینێک کە بەناوبانگ بووبێت و لە زۆربەی کتێبەکانی تەفسیر باسکرابێت و زانایان بە پەسەندیان دانابێت، زۆر هۆکاری دابەزینی ئایەت لە کتێبەکانی تەفسیر باسکراون، بەڵام لەبەر ئەوەی فەرموودەکان لاوازن باسی نەکردووە.

سێیەم: (ڕاڤەی وشەکانی ئایەتەکان و ماناکەیان)، هەندێک ئایەت و وشە هەن پێویستیان بە ڕوونکردنەوە هەیە، بۆیە ئەوەی پێویست بووبێت ڕوونکردنەوەی بۆی کردووە.

چوارەم: (سوودەکانی ئایەتەکان)، هەر ئایەتێک چەند سوودی لەخۆ گرتووە، کردوویەتی بە خاڵ، بۆ ئەوەی خوێنەر بە ئاسانی تێ بگات و بزانێت چۆن کردەوە بە ئایەتەکان دەکات، هەوڵی داوە سوودەکانیش لێک جیابکاتەوە، بۆ ئەوەی خوێنەر زیاتر تەرکیزی لەسەر بێت و جوانتر لێی تێ بگات.

٣- لەڕووی زمانەوانییەوە هەوڵی داوە زمانێک بەکاربێنێ زمانی زۆربەی خەڵک بێت، بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵک لێی تێ بگەن و سوودی لێ ببینن، نەک تەنها یەک چین لێی تێ بگات، هەروەها هەندێک وشەی عەرەبی بەکارهێناوە، چونکە کتێبەکە کتێبێکی ئایینی یە و دەبێت زاراوەی عەرەبی شەرعی تێدابێت، هەندێک وشە هەیە وا گونجاوە عەرەبی بێت یان بە عەرەبی جوانترە.

٤- ئەوەی لەم تەفسیرە کۆکراوەتەوە هەمووی نەقلە جگە لە چەند ئامۆژگارییەک نەبێت ئەویش کەمن، هەتا ئەو ڕیز بەندیەی باسیشی کرد لە کتێبی زانایانی نەقڵ کردووە، زۆربەی زۆری ئەم تەفسیرەش لە تەفسیری زانای پایە بەرز (ابن عثیمین)ی نەقڵ کردووە ڕەحمەتی خوای لێ بێت، یان ئەو تەفسیرانەی لە (ابن عثیمین) نەقڵیان کردووە و ڕێکیان خستووە، هەروەها زۆربەی لە (ابن تیمیة) و (ابن قیم)ی نەقل کردووە ڕەحمەتی خوا لە هەموو زانایان بێت، کەواتە لە سەرەتاوە تا کۆتایی ئەم ئەتەفسیرە لە زانایان نەقڵی کردووە، بەڵام لە زۆر شوێن ئاماژەی بۆ ئەوە نەکردووە ئەمە هی فلانە زانایە، چونکە کتێبەکە زۆر درێژ دەبوو، بۆیە تەنها لە هەندێک شوێن کە شتێکی جوان بێت، یان سوودێکی ناوازە بێت، سەرچاوەکەی باسکردووە و ناوی زاناکەی هێناوە.

٥- هەر سوودێک یان شتێکی جوان و ناوازە هەبێت بە پێی توانا لە هەموو زانایەک نەقلی کردووە، جا زاناکە بیروباوەڕی باش بێت یان نە، هەڵەی گەورەی هەبێت یان بچووک لە بیروباوەڕدا، بۆیە نابێت خوێنەر هەڵخەڵەتێت بەو زانایە و کتێبەکانی و دەبێت ئاگادار بێت، چونکە نووسەر تەنها چەند شتێکی ڕاستی لێ وەرگرتووە، بۆ نموونە یەکێک لەوانە (الرازي).

٦ـ وتەی زانایان و وتەی ڕاستی باسکردووە لەسەر ئایەتەکان، لە هەندێ شوێن ڕوونکردنەوەی زیاتری داوە، بۆ ئەوەی خوێنەر زیاتر لێی تێ بگات، هەروەها ئایەتێک ئەگەر ئەگەری چەند مانایەکی هەبێت، لەسەر مانا فراوانەکەی لێکداوەتەوە ئەگەر ڕاست بێت و پێچەوانەی یەکتر نەبن، هەروەها لە زۆر شوێن وتەی شازی باس نەکردووە لەسەر ئایەتەکان کە هیچ بەڵگەیان نییە و ئەو مانایە ڕاست نییە، وە لە هەندێک شوێن باسی کردووە بۆ ئەوەی خوێنەر ئاگادار بێت.

لە تەفسیری باران هەندێک تەفسیری ناوازەی کۆکردۆتەوە و بەشێوەی وێنە دانراون لە ئەپلیکەیشن، کە ئەمەش شتێکی نوێ یە لە ئەپلیکەیشنی تەفسیری کوردی، وە شتێکی نوێ یە لە پەرتوکی کوردیدا تەفسیرێک هەبێ بە ناوی (تەفسیرە ناوازەکانی قورئانی پیرۆز).

新内容

版本 1.2.3

- چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک.

App 隐私

开发者“Abdulwahab F. Omar”已表明该 App 的隐私规范可能包括了下述的数据处理方式。有关更多信息,请参阅开发者隐私政策

未收集数据

开发者不会从此 App 中收集任何数据。

隐私处理规范可能基于你使用的功能或你的年龄等因素而有所不同。了解更多

更多来自此开发人员的 App

Noor - نور
图书
Tafsiri Raman - تەفسیری ڕامان
教育
Raxshani Quran ڕەخشانی قورئان
音乐
MyExpense -خەرجیەکانم -مصاريفي
财务
My Questions - پرسیارەکانم
教育
werdakan ویردەکان
音乐

你可能也会喜欢

Mohammad Mehdi
教育
Tooty Academy
教育
Hagba
教育
Ferxwaz
教育
Parezar
参考资料
Sekoy Zanyari Mamosta
教育