Pyawan 4+
kara bahaalddin
Σχεδιάστηκε για iPad
-
- Δωρεάν
Στιγμιότυπα
Περιγραφή
ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی پیاوان - Pyawan
پێناسه
پلاتفۆرمی پیاوان پلاتفۆرمێکی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، گرنگی دەدات بە هەموو بابەتە جیاوازەکانی تایبەت بە پیاوان لە سەرجەم بوارەکانی وەک زانست و زانیاری، هەواڵ ، ڕۆشنبیری، تەندروستی، ژیانی پیشەیی و هەموو بوارە پەیوەندیدارەکانی دیکە لە ڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو و بەشێوەی (دەنگ و ڕەنگ و ئەلکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات .
ستراتیجی کارکردن
پلاتفۆرمی پیاوان ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و بۆشاییه ڕووناکبیرییەی كه له بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری تایبەت بە پیاوان به زمانی كوردی له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی پیاوان ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی كوردی تایبەت بە پیاوان ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا لایه‌نه ڕۆشنبیرییه‌كان له كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی پیاوان زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.
بۆ پلاتفۆرمی پیاوان فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی پیاوان ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ڕۆشنبیرییه جیاوازه‌كان تایبەت بە پیاوان هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی پیاوان دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.
بنه‌ماكانی كاركردن
پلاتفۆرمی پیاوان لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕووناک‌بیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن پلاتفۆرمی پیاوانەوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی.
هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه، پلاتفۆرمی پیاوان به ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان.
پلاتفۆرمی پیاوان بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی ئازادیی و بیرکردنەوە و ڕادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات.
پلاتفۆرمی پیاوان لەڕووی سیاسییەوە تۆڕێكى سه‌ربه‌خۆيه و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه و پڕۆفیشناڵانه ده‌ڕوانێته هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت.
پلاتفۆرمی پیاوان دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین.
پلاتفۆرمی پیاوان هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.
Απόρρητο εφαρμογής
Ο δημιουργός «kara bahaalddin» υπέδειξε ότι οι πρακτικές απορρήτου της εφαρμογής ενδέχεται να περιλαμβάνουν τον χειρισμό δεδομένων όπως περιγράφεται παρακάτω.Για περισσότερες πληροφορίες, δείτε την πολιτική απορρήτου δημιουργού.
Δεν συλλέγονται δεδομένα
Ο δημιουργός δεν συλλέγει κανένα δεδομένο από αυτήν την εφαρμογή.
Οι πρακτικές απορρήτου μπορεί να διαφέρουν, για παράδειγμα, βάσει των δυνατοτήτων που χρησιμοποιείτε ή της ηλικίας σας. Μάθετε περισσότερα
Πληροφορίες
- Πάροχος
- kara bahaalddin
- Μέγεθος
- 36,6 MB
- Κατηγορία
- Lifestyle
- Συμβατότητα
-
- iPhone
- Απαιτείται iOS 11.0 ή μεταγενέστερη έκδοση.
- iPad
- Απαιτείται iPadOS 11.0 ή μεταγενέστερη έκδοση.
- iPod touch
- Απαιτείται iOS 11.0 ή μεταγενέστερη έκδοση.
- Mac
- Απαιτείται macOS 11.0 ή μεταγενέστερη έκδοση και Mac με τσιπ Apple M1 ή μεταγενέστερη έκδοση.
- Apple Vision
- Απαιτείται visionOS 1.0 ή μεταγενέστερη έκδοση.
- Γλώσσες
-
Αγγλικά
- Ηλικία
- 4+
- Πνευματικά δικαιώματα
- © Karasaz Group LTD 2024
- Τιμή
- Δωρεάν