KTEBYAR 4+

kara bahaalddin

    • 無料

iPhoneスクリーンショット

説明

کتێبیار چییە ؟
کتێبیار پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریە کاردەکات بۆ بە کلتورکردن و ئاسان کردنی خوێندنەوە ، بە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی پوختەی هەزاران کتێبی بەسوود لە پڕفرۆشترین کتێبە جیهانیەکان بە شێوازی دەق و دەنگ و بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو ، لەگەڵ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی وەرزی لە کتێبەکان و دابەشکردنی خەڵات بەسەر سەرکەوتواندا و ڕێکخستنی گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ باشترین خوێنەرانی ساڵ، ئەمەش بە مەبەستی باشتر تێگەیشتن لە ناوەڕۆکی کتێبەکان و وەک هاندانێک بۆ بە کلتورکردنی خوێندنەوە لە کوردستان ، واتە بە پێی خواست و کاتی خۆتان دەتوانن خوێنەر یاخود گوێگری پوختەی تەواوی کتێبەکانی کتێبیار بن .

تایبەتمەندیەکانی کتێبیار چییە؟
بەشداربووانی کۆمەڵگەی کتێبیار دەتوانن سوودمەندبن لە هەموو خزمەتگوزاریەکانی کتێبیار .
»خوێندنەوەی تەواوی کتێبەکان.
»گوێگرتن لە تەواوی کتێبەکان.
»خوێندنەوە و گوێگرتن لە کتێبەکان بە بێ هێڵەکانی ئینتەرنێت.
»تاقیکردنەوەی وەرزی کۆمەڵگەی کتێبیار کە تێیدا خەڵاتی گرانبەها بەسەر سەرکەوتووان بەشێوەی وەرزی دابەشدەکرێت.
»بەشداری تەواوی چالاکی و کۆڕ و سیمینارەکانی کتێبیار بە کۆدی تایبەتی سەر کارتەکانیان .
»هەفتەیەک گەشتی دەرەوەی وڵات بۆ باشترین خوێنەرانی ساڵ .

ئامانجی کتێبیار چییە ؟
ئامانجی کتێبیار بە کلتورکردن و ئاسانکردنی خوێندنەوەیە بۆ ئەو مەبەستەش هەستاوە بە داهێنانی شێوازێکی گونجاو و ئاسان و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای لە ڕێگرەوە کردوەتە هاوکار بۆ خوێنەران تا لە زۆری بەرهەم و کتێبەکان و کەمی کات و پارە ، یاخود نەزانینی زمانە بیانیەکان نەبێتتە ڕێگر بۆ خوێندنەوەیان و بتوانن سوودمەندبن لە زۆرترین کتێب لە کەمترین کاتدا .

بۆ چی دەبێت بەشداربیت لە کتێبیار ؟
کتێبیار لە پێویستیەکی قوڵی کۆمەڵگەی کوردیەوە بۆ کتێب و خوێندنەوە درووست بووە و هەستاوە بە شکاندنی یەکەیەکەی بەربەستەکانی بەردەم خوێندنەوە و فێربوون تا خوێنەری کوردزمان بە ئاسانی سوودمەند بێت لە باشترین و پڕفرۆشترین کتێبە جیهانیەکان ،
بەشداربووانی کتێبیار لە چەندین ڕوەوە ئاسان کاری تەواویان بۆ کراوە تا بە کەمترین و کات و کەمترین بڕی تێچوو زۆرترین سوودوەربگرن و بێ بەش نەبن لە هەزاران کتێبی ناوازە کە بە زمانی کوردی بەردەست نین .

بۆ پوختەی کتێب ؟
بەهۆی جەنجاڵی و سەرقاڵی زۆرمان بە کار و باری ڕۆژانەوە هەمیشە خوێندنەوەی ڕۆژانەمان دوادەخەین بەمەش زۆرجار لە مانگێکدا تەنها کتێبێک یاخود کەمتر تەواو دەکەین ، ئەمەش دەبێتە هۆی بێبەشبوونمان لە هەزاران کتێبی ناوازە ، بە هۆی نەبوونی کات و زۆری نمارەی کتێبەکان ئەمەش پێویستی بە چارەسەرێکی بنەڕەتییە و تاکە چارەسەری گونجاویش بۆ سوودمەند بوون لە هەموو کتێبەکان لەکەمترین کاتدا خوێندنەوە و گوێگرتنە لە پوختەی کتێبەکان ، کە لەلایەن ستافی پسپۆڕ و شارەزاوە دوای چەندین جار خوێندنەوە و وردبونەوە لە کتێبەکان بیرۆکە سەرەکیەکانی دەرهێنراوە و وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی شیرینی کوردی و خراونەتە بەردەستی خوێنەری کوردزمان .

تایبەتمەندیەکانی بەشداربوان چییە ؟
بەشدرابوان دەتوانن سوودمەند بن لە هەموو خزمەتگوزاریەکانی کۆمەڵگەی کتێبیار بە بە کارهێنانی ئەو کارتەی لە کاتی هاتنە ناو کۆمەڵگەی کتێبیار وەری دەگرن و لە کاتی کۆتایی هاتنی دەتوانن ئەندام بوونیان لە کۆمەڵگەی کتێبیار نوێ بکەنەوە .

کێ دەتوانێت بەشدار بێت ؟
هەموو کەسێک و لە هەموو تەمەنێک تەنها بە داگرتنی ئاپلیکەیشنی کتێبیار و درووستکردنی هەژمارێک دەتوانێت سوودمەندبێت لە هەفتانە کتێبێکی بێبەرامبەر و بەشێک لە خزمەتگوزاریەکانی کتێبیار،پاشان بە پێی خواستی خۆی یەکێک لە پلانەکانی(١ساڵ، ٦مانگ، )هەڵدەبژێرێت

چۆن ببمە بەشداربووی کۆمەڵگەی کتێبیار ؟
بە داگرتنی ئاپلیکەیشنی کتێبیار لە ڕێگای سەردانی دەتوانن هەژماری (ktebyar.com) ماڵپەڕی کتێبیار تایبەتی کتێبیار درووست بکەن و بە داخڵکردنی کارتی کتێبیار ببنە ئەندامی کۆمەڵگای کتێبیار و سوودمەندبن لە تەواوی خزمەتگوزاریەکانی پڕۆژەکە .

بۆ کتێبیار ؟
کتێبیار لە پێویستیەکی قوڵی کۆمەڵگەی کوردیەوە بۆ کتێب و خوێندنەوە درووست بووە و هەستاوە بە شکاندنی یەکەیەکەی بەربەستەکانی بەردەم خوێندنەوە و فێربوون تا خوێنەری کوردزمان بە ئاسانی سوودمەند بێت لە باشترین و پڕفرۆشترین کتێبە جیهانیەکان ،
بەشداربووانی کتێبیار لە چەندین ڕوەوە ئاسان کاری تەواویان بۆ کراوە تا بە کەمترین و کات و کەمترین بڕی تێچوو زۆرترین سوودوەربگرن و بێ بەش نەبن لە هەزاران کتێبی ناوازە کە بە زمانی کوردی بەردەست نین .

新機能

バージョン 1.2.2

Cards, bug fixes and more…

Update to enjoy!

アプリのプライバシー

デベロッパである"kara bahaalddin"は、アプリのプライバシー慣行に、以下のデータの取り扱いが含まれる可能性があることを示しました。詳しくは、デベロッパプライバシーポリシーを参照してください。

データの収集なし

デベロッパはこのアプリからデータを収集しません。

プライバシー慣行は、ご利用の機能やお客様の年齢などに応じて異なる場合があります。詳しい情報

このデベロッパのその他のアプリ

Bangy Islam
辞書/辞典/その他
xwardnuxoshy
フード/ドリンク
Teknelojya
ニュース
Reberi To
ビジネス
Zmanzan
教育
Pyawan
ライフスタイル

他のおすすめ

Pertukekem
ブック
Quran Study – Arabic & English
ブック
Kurdish DC
ブック
Muslim Scholars & Companions
ブック
Book AI: Auto Summaries Audio
ブック
Miracles of Quran
ブック