Dr. Abdul Wahid 17+

Rebaz Raouf

Diseñada para iPad

    • Gratis

Capturas de pantalla

Descripción

ئه‌پلیكه‌یشنی د.عبدالواحد

کۆکراوەیەکە لە کار و چالاکیە پزیشیکی و بانگەوازیەکانی د.عبدالواحد.
سەرەرای ئەوەی سەردانکەر دەتوانێت ئاشنای پوختەیەک لە ژیانی د.عبدالواحد ببێت، ئەم ئاپە پێکهاتوە لە دوو بەشی سەرەکی:

بەشی بانگەواز:

پێکهاتوە لە بەشی ڤیدیۆیی کە ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە چەناڵی فەڕمی یوتوبەوە و سەرجەم وتارەکان لە چەند پلەی لیستێکدا پۆلێن کراون و بینەر دەتوانێت بەئاسانی هەموو وتارەکان ببینێ لەوانە 'زنجیرە وتاری دڵ، زنجیرە وتاری بیر و باوەڕ، زنجیرە وتاری کۆرپەلە زانی.... . هەروەها لەبەشی نوسیەنەکاندا سەرجەم وتارەکان پوختەکراون و نوسراونەتەوە بەشێوەیکی جوان، سەرباری ئەوەش بۆ زیاتر ئاسانکاری بۆ سەردانکەرانمان سەرجەم وتارەکان خراونەتە سەر بە شێوەی دەنگی و بەکارهێنەر دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە وتاری دلخوازی خۆی دابگرێتە ناو مۆبایلەکەی و لەکاتی نەبونی ئینتەرنێتدا گوێبیستی وتارەکان ببیتەوە، یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی کەناڵەکە ئەوەیە بینەر دەتوانێت بینەری پەخشی ڕاستەوخۆی لایڤەکانمان ببێت کە لەڕێگەی ئاگادارکەرەوە ئاگاداری دەدرێت.

بەشی دووەم ئاپ بریتەیە لە بەشی پزیشکی:

لەم بەشەدا هەوڵمداوە سەرجەم چالاکیە پزیشکیەکانی د.عبدالواحد لە چوار بەشدا کۆبکەمەوە ئەوەی جێگەی سەرنجە لەڕێگەی ئەم ئاپەوە دەتوانریت ناوی نەخۆش تۆمار بکرێ، سەردانکەران دەتوانن ڕۆژانە تەنیا 10 نەخۆش بنوسن، لە هەنگاوی ئایندەتردا هەوڵ دەدەم سەرجەم ناو تۆمارکردنەکان لە ڕێگەی ئاپلیکەیشنەوە ببێت. یەکێکی تر لە بەشەکانی بەشی پزیشکی، بریتیە لە بەشی نوسینەکان کە لە نوسینە پزیشکیەکانی د.عبدالواحد و لە ڕێنمایی تەندروستی پێکهاتوە . یەکێکی تر لە ئایکۆنەکانی بەشی پزیشکی بریتیە لە چالاکیە کردەییەکانی د.عبدالواحد کە تێیدا چەند زانیاریەک بەردەستخراون سەبارەت بە ژمارەی ڕۆژانە و جۆری نەخۆش و نەشتەرگەریەکان بڵاوکراونەتەوە لەگەڵ زانیاری پێویست سەبارەت بە پسپۆری کاک دکتۆر. هەروەها سەرجەم لێکۆڵینەوە پزیشکیەکان و داهێنانە پزیشکیەکانی لە جۆرناڵە جیهانیەکان بڵاوکراونەتەوە. لەکۆتایدا لە ڕێگەی ئەم ئاپەوە دەمەوێت هەنگاوێک بنێم بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی بانگەوازی ئیسلامی و زیاتر ئاسانکاری کردن و بۆئەوەی تەکنەلۆژیا بکەمەوە هەوارێک بۆ خواپەرستی و لە داهاتوشدا بتوانم بانگخوازانی کورد ئاشنا بکەم بە جیهانی دەرەوە و بانگخوازانی کوردیش بتوانن رۆڵی خۆیان پشخستنی ئەم ئیسلامە بە جیهانی دەرەوە .

dr abdulwahid
abdul wahid
dr abdul wahid

Novedades

Versión 1.0.8

باشتركردنی نۆتیفیكه‌یشن

Privacidad de la app

El desarrollador (Rebaz Raouf) no ofreció detalles sobre sus prácticas de privacidad y el envío de datos a Apple. Para obtener detalles, consulta la política de privacidad del desarrollador.

No se proporcionaron detalles

El desarrollador tendrá que proporcionar detalles sobre la privacidad cuando envíe su próxima actualización de app.

Más sobre este desarrollador

Roshnayi
Libros
محمد ملا فائق
Educación
ڕادیۆی سوننەت
Estilo de vida
t-Taxi
Navegación

Quizás te interese

Tafsir Baran
Educación
Sekoy Zanyari Mamosta
Educación
Haval Ali - English Tutor
Educación
Parezar
Referencia
Mohammad Mehdi
Educación
Raad Alkurdi
Educación