Teknelojya 4+
kara bahaalddin
Diseñada para iPad
-
- Gratis
Capturas de pantalla
Descripción
ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا
پێناسه
بەخێربێن بۆ پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا ناوەندێکی یەک وێستگە بۆ قووڵبوونەوە لە جیهانی فراوانی تەکنەلۆژیا و ئاسایشی ئەلیکترۆنی و زیرەکی دەستکرد. تەکنێلۆژیا تەنها ماڵپەڕێک نییە، بەڵکو فەزایەکی فراوانە کە پابەندە بە گەیاندنی ناوەڕۆکی پێشکەوتووی تەکنەلۆژی بە زمانی کوردی تایبەت بە خوێنەرانی کورد، لەڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، بە شێوەی (کاغەز و دەنگ و ڕەنگ و ئەلیکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات..
ستراتیجی کارکردن
ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و بۆشاییه ڕووناکبیرییەی كه له بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری تەکنەلۆژی به زمانی كوردی له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا لایه‌نه ڕۆشنبیرییه‌كان له كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.
بۆ ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیایش فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ڕۆشنبیرییه جیاوازه‌كان هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.
بنه‌ماكانی كاركردن
ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕووناک‌بیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیاوه بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی.
هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه، ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا به ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان.
ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی ئازادیی و بیرکردنەوە و ڕادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات.
ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا لەڕووی سیاسییەوە تۆڕێكى سه‌ربه‌خۆيه و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه و پڕۆفیشناڵانه ده‌ڕوانێته هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت.
ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین.
ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.
Privacidad de la app
kara bahaalddin, que desarrolló esta app, indicó que entre las prácticas de privacidad de la app, pueden incluirse el manejo de datos que se describe a continuación. Para obtener detalles, consulta la política de privacidad del desarrollador.
No se recopilan datos
El desarrollador no recopila ningún dato en esta app.
Las prácticas de privacidad pueden variar; por ejemplo, según tu edad o las funciones que uses. Obtén detalles
Información
- Vendedor
- kara bahaalddin
- Tamaño
- 37 MB
- Categoría
- Noticias
- Compatibilidad
-
- iPhone
- Requiere iOS 11.0 o posterior.
- iPad
- Requiere iPadOS 11.0 o posterior.
- iPod touch
- Requiere iOS 11.0 o posterior.
- Mac
- Requiere macOS 11.0 o posterior y una Mac con el chip M1 de Apple o posterior.
- Apple Vision
- Requiere visionOS 1.0 o posterior.
- Idiomas
-
Inglés
- Edad
- 4+
- Copyright
- © Karasaz Group LTD 2024
- Precio
- Gratis