Tafsiri Raman - تەفسیری ڕامان
تەفسیری قورئانی پیرۆز
Free
ته‌فسيرى ڕامان له مانا‌و مه‌به‌ستی قورئان
له‌نوسینی به‌ڕێز: مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود - به‌ره‌حمه‌ت بێت
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ته‌فسیری ڕامان:
- له دیارترینی تایبه‌تمه‌ندی ته‌فسیری ڕامان ئه‌وه‌یه كه تهفسیرێكی مام ناوه‌نده، نه زۆر كورته كه خوێنه‌ر لێی تێنه‌گات، وه نه زۆر درێژهیشی پێ دراوه كه خوێنه‌ر ماندوو بكات.
- له‌سه‌ره‌تای هه‌موو سوورهتێك پێشهكیهكی كورت له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی سوورهتهكهی نوسیووه، سه‌رجه‌م ئه‌و باس و خواسانهی كه سوورهتهكه له خۆی گرتووه به كورته له پێشهكییهكهدا باسكراوه.
- له‌سه‌ره‌تای زۆربه‌ی سوورهتهكاندا هۆكاری هاتنه خواره‌وه‌ی سوورهتهكهی هێناوه‌و هه‌ر ئایهتێكیش هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بوبێ هێناویه‌تی.. به‌ڵام مامۆستا تا هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی (بوخاریی و موسلیم) ههبوبێ، په‌نای بۆ هیچ ریوایهتێكی تر نه‌بردووه.
- وه له زۆربه‌ی شوێنه‌كاندا باس و خواستی فیقهی له‌سه‌ر به‌ندایه‌تی و كڕین و فرۆشتن و ئه‌حكامه‌كانی تر كردووه.
- زۆر به وردی باسی بابه‌تی عه‌قیده‌یی و بیروباروهی ئه‌هلی سووننهت و جه‌ماعه‌تی له‌سه‌ر زۆربه‌ی بابه‌ته ههستیارو خیلافیهكان كردووه.
- به‌وردی تیشكی خستۆته سه‌ر بابه‌تی ناو‌و سیفاتی خوای په‌روه‌ردگارو راو بۆچوونی سه‌له‌فی ته‌رجیح داوه.
- له هه‌ر شوێنێك پێویست بوبێ رێنمایی ئایه‌ته‌كانی هێناوه‌و باسكردوه.
- وه‌ڵامی گومانی ناحه‌زانی ئیسلامیشی داوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بابه‌تی ئافره‌تان و مه‌سه‌له‌ی میرات و شایه‌تیدانی دوو ئافره‌ت و هتد..
- فهرههنگۆكێك دانراوه بۆ ئه‌و وشانه‌ی كه تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له رێزمانی ئێمه‌دا به‌كار نههێنراوو نه بیسراو بووه و مانای وشه قورسه‌كان كراوه‌ته‌وه.
- سەرجەم فەرموودەو دەقە عەرەبييەكانى ناو ئەم تەفسيرە كراوەتەوە بە كوردى و هيچ دەقێك نەماوە نەكرابێتەوەبە كوردى.
- سەرجەم فەموودەكان لەلايەن (عيرفان ئەحمەد كاكە مەحموود)وە (تخريج و تحقيق) كراوە بە شێوەيەكى زانستيانە، وە لە هەر شوێنێك پێويستى بە تێبينى و سەرنج هەبووبێت لەلايەن لێكۆڵەرى تەفسيرى ڕامانەوە بۆي زياد كراوەو وردبينى بۆ كراوە.
مه‌نهه‌جی مامۆستا له نووسینی ته‌فسیره‌كه‌ی:
- مامۆستا "به‌ره‌حمه‌ت بێ" له ته‌فسیره‌كه‌یدا له‌سه‌ر رێرهوو مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف رۆشتووهو ته‌رجیحی رای سه‌له‌فی داوه.
- ته‌فسیری قورئانی به قورئان كردووه، ئه‌گه‌ر نا به فه‌رمووده، ئه‌گه‌ر نا به وته‌ی هاوهلاَن و پاشان تابعین.
- خۆی دوور گرتووه له ئیسرائلیات و هه‌ندێ راو بۆچوونی دوور له مه‌نهه‌جی سه‌له‌فی ساڵح.
- له بواری ناو‌و سیفاتی خوای گه‌وره‌دا رێرهوو مه‌نهه‌جی سه‌له‌ف و پاشینانی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی گرتووه‌و ته‌رجیح داوه.
- له هه‌ر شوێنێك پێویست به لێكۆڵینه‌وه‌و وردبینی بوبێ، به‌تایبه‌ت له بابه‌تی عه‌قیده‌یی و بیروباوه‌ری ئیسلامی‌دا به‌پێی سه‌رچاوه باوه‌ڕ پێكراوهكانی ئه‌هلی سووننهت، راڤه‌ی زیاتری بۆ كردووه.
- هه‌ر ئایه‌تێك یان سوورهتێك هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی له‌سه‌ر چاوه باوه‌ڕ پێكراوه‌كان هاتبێ، مامۆستا هێناویه‌تی.
- هه‌ر جۆره تهفسیرێك له‌گه‌ڵ ڕاو بۆچوونی زانایانی پێشینان نه‌گونجاو بوبێ، وه‌ك هه‌ندێ له راڤهكارانی ته‌فسیر هێناویانه سه‌باره‌ت به (چیرۆكی غهرانیق) و هه‌ر شتێكی تری وه‌ك باسی پێغه‌مبه‌ر یوسف و سلێمان و داوود و ئه‌یوب سلاَوی خوایان له‌سه‌ر بێ.. مامۆستا خۆی به دوورگرتووه له‌و جۆره راوبۆچوون و زیاده ڕه‌ویكردنانه.
- له زۆربه‌ی ته‌فسیری ئایه‌ته‌كاندا رێنمایی ئایه‌ته‌كانیشی هێناوه.
Fixed some bugs.
The developer, Abdulwahab F. Omar, indicated that the app’s privacy practices may include handling of data as described below. For more information, see the developer’s privacy policy .
Data Not Collected
The developer does not collect any data from this app.
Accessibility
The developer has not yet indicated which accessibility features this app supports. Learn More
Information
- Seller
- Abdulwahab F. Omar
- Size
- 45.1 MB
- Category
- Education
- Compatibility
Requires iOS 13.0 or later.
- iPhone
Requires iOS 13.0 or later. - iPad
Requires iPadOS 13.0 or later. - iPod touch
Requires iOS 13.0 or later. - Mac
Requires macOS 10.11 or later. - Apple Vision
Requires visionOS 1.0 or later.
- iPhone
- Languages
- English
- Age Rating
4+
- 4+
- Copyright
- © eyetmax 2022
