زانیاری
教育
免费 · 专为 iPad 设计。未针对 macOS 验证。
ده‌رباره‌ی زانیاری
پێناسه
تۆڕی میدیایی زانیاری تۆڕێکی میدیای سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بواری بڵاوکردنەوەی زانست و زانیاری و ڕووناکبیریی گشتی کاردەکات لەڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، بە شێوەی (کاغەز و دەنگ و ڕەنگ و ئەلیکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات.
ستراتیجی کارکردن
تۆڕی میدیای زانیاری ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و بۆشاییه ڕووناکبیرییەی كه له بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری و ڕۆشنبیریی گشتی به زمانی كوردی له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، تۆڕی میدیای زانیاری ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین تۆڕی ڕووناک‌بیری كوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا لایه‌نه ڕۆشنبیرییه‌كان له كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی تۆڕی ڕۆشنبیری زانیاری زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.
بۆ تۆڕی میدیای زانیارییش فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، تۆڕی میدیای زانیاری ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ڕۆشنبیرییه جیاوازه‌كان هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی تۆڕی میدیای زانیاری دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.
بنه‌ماكانی كاركردن
تۆڕی میدیای زانیاری لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕووناک‌بیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن تۆڕی ڕۆشنبیریی زانیارییه‌وه بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی.
هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه، تۆڕی میدیای زانیاری به ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان.
تۆڕی میدیای زانیاری بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی ئازادیی و بیرکردنەوە و ڕادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات.
تۆڕی میدیای زانیاری لەڕووی سیاسییەوە تۆڕێكى سه‌ربه‌خۆيه و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه و پڕۆفیشناڵانه ده‌ڕوانێته هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت.
تۆڕی میدیای زانیاری دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین.
تۆڕی میدیای زانیاری هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.
评分及评论
- 此 App 尚未收到足够的评分或评论,无法显示整体评分。
enhance app speed
开发者“kara bahaalddin”已表明该 App 的隐私规范可能包括下述数据处理方式。更多相关信息,请参阅 开发者隐私政策 。
未收集数据
开发者不会从此 App 中收集任何数据。
辅助功能
开发者尚未表明此 App 支持哪些辅助功能。 进一步了解
信息
- 提供者
- kara bahaalddin
- 大小
- 24.5 MB
- 类别
- 教育
- 兼容性
设备需装有 iOS 15 或更高版本。
- iPhone
设备需装有 iOS 15 或更高版本。 - iPad
设备需装有 iPadOS 15 或更高版本。 - iPod touch
设备需装有 iOS 15 或更高版本。 - Mac
需要 macOS 12.0 或更高版本以及装有 Apple M1 或更高版本芯片的 Mac。 - Apple Vision
设备需装有 visionOS 1.0 或更高版本。
- iPhone
- 语言
- 英语
- 年龄分级
4+
- 4+
- 版权
- © Karasaz Group LTD 2024
