
Zmanzan
Образование
Бесплатно · Предназначено для iPad
ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی زمان زان
پێناسه
بەخێربێن بۆ پلاتفۆرمی زمان زان یەکەمین و گەورەترین پلاتفۆرمی تایبەت بە فێربوونی زمانە بیانیەکان، لە بواری بڵاوکردنەوەی زانست و زانیاری و فێرونی زمانە بیانیەکان کاردەکات لەڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، بە شێوەی (کاغەز و دەنگ و ڕەنگ و ئەلیکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات.
ستراتیجی کارکردن
پلاتفۆرمی زمان زان ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و بۆشاییه ڕووناکبیرییەی كه له بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری و فێربونی زمانە بیانیەکان به زمانی كوردی له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی زمان زان ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی تایبەت بە فێربونی زمانە بیانیەکان ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا لایه‌نه‌کانی كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی زمان زان زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.
بۆ پلاتفۆرمی زمان زانیش فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی زمان زان ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ڕۆشنبیرییه جیاوازه‌كان هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی زمان زان دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.
بنه‌ماكانی كاركردن
پلاتفۆرمی زمان زان لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕووناک‌بیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن پلاتفۆرمی زمان زانەوه بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی.
هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه، پلاتفۆرمی زمان زان به ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان.
پلاتفۆرمی زمان زان بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی ئازادیی و بیرکردنەوە و ڕادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات.
پلاتفۆرمی زمان زان لەڕووی سیاسییەوە تۆڕێكى سه‌ربه‌خۆيه و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه و پڕۆفیشناڵانه ده‌ڕوانێته هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت.
پلاتفۆرمی زمان زان دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین.
پلاتفۆرمی زمان زان هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.
Оценки и отзывы
Для этого приложения невозможно отобразить общий рейтинг, так как оценок и отзывов слишком мало.
Разработчик kara bahaalddin указал, что в соответствии с политикой конфиденциальности приложения данные могут обрабатываться так, как описано ниже. Подробные сведения доступны в политике конфиденциальности разработчика .
Сбор данных не ведется
Разработчик не ведет сбор данных в этом приложении.
Универсальный доступ
Разработчик пока не предоставил сведений о функциях универсального доступа, поддерживаемых в этом приложении. Подробнее
Информация
- Провайдер
- kara bahaalddin
- Размер
- 35,9 МБ
- Категория
- Образование
- Совместимость
Требуется iOS 11.0 или новее.
- iPhone
Требуется iOS 11.0 или новее. - iPad
Требуется iPadOS 11.0 или новее. - iPod touch
Требуется iOS 11.0 или новее. - Mac
Требуется macOS 11.0 или новее и компьютер Mac с чипом Apple M1 или новее. - Apple Vision
Требуется visionOS 1.0 или новее.
- Языки
- английский
- Возраст
4+
- 4+
- Авторские права
- © Karasaz Group LTD 2024