خانمان
生活風格
免費 · 專為 iPad 設計。尚未針對 macOS 驗證。
ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی خانمان
پێناسه
پلاتفۆرمی خانمان پلاتفۆرمێکی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، گرنگی دەدات بە هەموو بابەتە جیاوازەکانی تایبەت بە خانمان لە سەرجەم بوارەکانی وەک زانست و زانیاری، هەواڵ ، ڕۆشنبیری، تەندروستی، ژیانی پیشەیی و هەموو بوارە پەیوەندیدارەکانی دیکە لە ڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو و بەشێوەی (دەنگ و ڕەنگ و ئەلکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات .
ستراتیجی کارکردن
پلاتفۆرمی خانمان ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و بۆشاییه ڕووناکبیرییەی كه له بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری تایبەت بە خانمان به زمانی كوردی له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، پلاتفۆرمی خانمان ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین پلاتفۆرمی كوردی تایبەت بە خانمان ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا لایه‌نه ڕۆشنبیرییه‌كان له كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی پلاتفۆرمی خانمان زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.
بۆ پلاتفۆرمی خانمانیش فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، پلاتفۆرمی خانمان ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ڕۆشنبیرییه جیاوازه‌كان تایبەت بە خانمان هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی پلاتفۆرمی خانمان دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.
بنه‌ماكانی كاركردن
پلاتفۆرمی خانمان لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕووناک‌بیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن پلاتفۆرمی خانمانه‌وه بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی.
هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه، پلاتفۆرمی خانمان به ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان.
پلاتفۆرمی خانمان بە ئەرکی خۆیشی دەزانێت کە داکۆکی لە بنەماکانی ئازادیی و بیرکردنەوە و ڕادەربڕین لە کۆمەڵگەی کوردی و لە هەموو جیهاندا بکات.
پلاتفۆرمی خانمان لەڕووی سیاسییەوە تۆڕێكى سه‌ربه‌خۆيه و لايه‌نداری هيچ گرووپێكی سياسی ناكات و گشتگيرانه و پڕۆفیشناڵانه ده‌ڕوانێته هه‌موو هێز و لایەنە خاوه‌ن چالاكيیه‌كان، بەڵام هاوکات بە گرنگی دەزانێت کە بەرهەمەکانی لە خزمەت گەشەپێدانی ئەزموونی باشووری کوردستان بێت.
پلاتفۆرمی خانمان دەیەوێ ببێتە پردێک و هەوڵی پێکەوەبەستنەوەی کوردانی سەرتاسەری جیهان بە یەکترەوە دەدات. بۆیەش بایەخێکی تایبەت بە کوردانی تاراوگەنشین دەدات و بەرهەمی گونجاو لەگەڵ خواست و ئارەزووەکانی ئەواندا بەرهەم دێنێت. هانیشیان دەدات کە، سەرەڕای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییان، باشتر خۆیان لەگەڵ ئەو کۆمەڵگەیانەدا بگونجێنن کە تێیاندا دەژین.
پلاتفۆرمی خانمان هەوڵ دەدات تا بۆی بکرێت بەشداربێت لە پاراستن و پاکژڕاگرتنی ژینگەدا. بۆیەش هەمیشە لەکاتی بەرهەمهێناندا ڕەچاوی مەرجەکانی پارێزگاریکردن لە ژینگە دەکات و هەوڵ دەدات ئەو کەرەستانە بەکاربێنێت کە ژینگەدۆستن.
評分與評論
- 此 App 尚未收到足夠的評分或評論,無法顯示概覽。
some bug fixes
開發者kara bahaalddin指出App的隱私權實務可能包含下方描述的資料處理。如需更多資訊,請參閱 開發者的隱私權政策 。
不收集資料
開發者不會從這個 App 收集任何資料。
輔助使用
開發者尚未表示此 App 支援的輔助使用功能。 進一步瞭解
資訊
- 供應商
- kara bahaalddin
- 大小
- 23.1 MB
- 類別
- 生活風格
- 相容性
需要 iOS 13.0 或以上版本。
- iPhone
需要 iOS 13.0 或以上版本。 - iPad
需要 iPadOS 13.0 或以上版本。 - iPod touch
需要 iOS 13.0 或以上版本。 - Mac
需要 macOS 11.0(或以上版本)以及配備 Apple M1(或以上版本)晶片的 Mac。 - Apple Vision
需要 visionOS 1.0 或以上版本。
- iPhone
- 語言
- 英文
- 年齡分級
4+
- 4+
- 版權
- © Karasaz Group LTD 2024
